کۆنترۆڵکردنی بازگه‌کان به‌ کامێرای چاودێری
AM:10:09    12/08/2014
به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنی بازگه‌کان به‌کامێرای چاودێری و بۆ ئاگاداربونی راسته‌وخۆ له‌ ره‌وشی ئه‌منی پارێزگاکان، بۆ به‌یه‌که‌وه‌ به‌ستنی سه‌رجه‌م بازگه‌کانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌، کۆمپانیای باڤیان له‌رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌که‌وه‌ هه‌ستا به‌ دانانی کامێرای چاودێری له‌جۆری وایه‌رلێس، بۆ سه‌رجه‌م بازگه‌کان، که‌ ئه‌م کامێرایه‌ توانای هه‌یه‌ سه‌رجه‌م وێنه‌ ڤیدیۆیه‌کان ریکۆرد بکات و راسته‌وخۆش له‌ڕێگای سیسته‌مێکه‌وه‌ سه‌رجه‌م وێنه‌ ڤیدیۆه‌یه‌کان ببینێت به‌ شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ.

ئه‌م ئه‌م سیسته‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و سیسته‌مانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌کاری ده‌هێنن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان و بازگه‌کانیان به‌ کامێرای چاودێری، له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانی راسته‌وخۆ ئاگاداری هه‌موو ڕه‌وشێکی ئه‌منیبن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارمه‌ندێک بۆ پاراستنیان دابین بکرێت، وڵاتانی ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی کارمه‌ندانی پۆلیس و ئاسایشی شاره‌کان و زوو دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و سه‌رپێچیکاران، هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م سیسته‌مه‌و تێیدا سه‌رکه‌وتووبوون.

به‌ده‌ر له‌م پرۆژه‌یه‌ کۆمپانیای باڤیان، ده‌توانێت کامێرای چاودێری بۆ سه‌رجه‌م شار و کۆمپانیا و هه‌ر جێگه‌یه‌ک به‌پێی ئاره‌زومه‌ند سیسته‌می کامێرای بۆ دابنین بکات و بۆ مه‌به‌ستنی پاراستنی که‌ل و په‌ل ئاگاداربون له‌ ڕه‌وشی کارکردن.

ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌و کاره‌مان





زیاتر ...
Copyright 2014. Bavyan company. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com