کامێرە جێگیرەکان کارەبایان بۆ تەواو نەکراوە
PM:03:10    23/08/2014
بەهۆی قەیرانی دارای و ئابوری هەرێم تا ئێستا زۆرێک لە پرۆژەکان وەستاون و هەندێکیشیان دەستبەکار نەبون، یەکێک لەو پرۆژانەش کۆنترۆڵکردنی شەقامەگشتیەکانی شاری سلێمانی بوو بەکامێرای جێگر، هاوکات بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکی لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، تا ئێستا نەتوانراوە ئەو پرۆژەیە تەواوبکرێت، خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاریش ئاماژە بەوەدەکات، سەرجەم کارەکانیان ئەنجامداوەو چاوەروانی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانین.

فەرحان تاڵەبانی بەڕێوبەری کۆمپانیای (باڤیان)، کە ئەرکی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی پێسپێردراوە، ڕاگەیاند، کاری کۆمپانیاکەمان تەنھا دابینکردن و دانانی کامێراکانەو ھەر گرفتێکیش لەدەرەوەی ئەو دوو ئەرکە، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد،  تائێستا توانیوانە ١٢ کامێرای جێگیر لەو شوێنانە دابنرێن کە بڕیاری لەسەردراوە.

وتیشی:" بەھۆی گرفتی نەبوونی ھێڵی کارەبایی تایبەت بەو کامێرایانە، کاری دانانی کامێراکانی دیکەش ڕاگیراوەو لە ئێستادا جگە لە گرفتی گواستنەوەی وێنەکان، کارەباش بۆتە بەربەستێکی نوێی بەردەم کارکردنی ئەو سیستمە".

بەرێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکار ئاشکرایکرد، لە دیزاینەکەیدا پشت بە کارەبای ستوونی ڕوناکییەکان دەبەسترێت بۆ کارکردنی کامێرا جێگیرەکانی ھاتوچۆ، ئەمەش لەگەڵ کاری کامێرکاندا ناگونجێت.

فەرحان تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، تا زووتر کارەکان ئەنجامبدرێت زووتر هاوڵاتیان سودی لێوەردەگرن و چاوەڕوانن کێشەکان چارەسەر بکەن و ئەوانیش بەزوترین کات پرۆژەکە ئەنجامبدەن لەپێناو سودگەیاندن بەهاوڵاتیان و شوفێران.

زیاتر ...
Copyright 2014. Bavyan company. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com