بەشداریکردنی باڤیان لە پێشانگە نێودەوڵەتیەکەی سلێمانی
AM:11:34    22/11/2014
دوای ئەوەی لەلایەن ژوری بازرگانی سلێمانیەوە دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەچوو، کۆمپانیای باڤیانیش یەکێک بوو لە کۆمپانیاکانی بەشداربوی ئەو پێشانگایە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای باڤیانیش بۆچونی وایە، لەپێناو گەشەکردنی ئابوری و ئاشناکردنی بەرهەمە ناوخۆی و بیانیەکان لەناو کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنان و هاوردەکارانی جیهاندا، پێویستە ساڵانە چەند پێشانگایەکی هاوشێوەی ئەم پێشانگایە بکرێتەوە.

لەبارەی پێشانگا نێودەوڵەتیەکەی سلێمانیەوە، (ئازاد شمقار) وتەبێژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە ماڵپەری فەرمی گروپی کۆمپانیاکانی باڤیانی ڕایگەیاند، کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان پەیوەندییان لەگەڵ خاوەن کارەکانی کوردستان بەستووە بەمەبەستی ئاڵوگۆری بازرگانی و ئەوشتومەکانەی کۆمپانیا بیانیەکان و ھێناویانەتە ناو پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، لەم کاتەدا کە بارودۆخی ھەرێمی کوردستان لەبار نەبووە ، بەڵام دواجار بەسود بۆ هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە.

وتیشی" پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەبەشداری زیاتر لە ١٥٠ کۆمپانیا لە ٢٠ ووڵاتی جیاوازەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، کە ٨٧ ھەزار ھاوڵاتی سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کردووە، پێشانگاکەش بڕی دوو ملیۆن دۆلار شتومەکی تێدا بووە ".

ڕاشیگەیاند: کە سەرجەم کۆمپانیاکان دڵخۆشبون بەوەی ئەمنیەت و ئاسایشی شاری سلێمانی و ھەرێمی کوردستان گونجاوە بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاکاندا و کارکردن لە ھەرێمی کوردستاندا.

هاوکات دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکی چەند کۆمپانیایەک بەڕێوە دەچێت و ( گروپی کۆمپانیاکانی باڤیان) یەکێکە لەو کۆمپانایانەو، لە کۆتاین بەشداریکردنیشیدا چەند ئامێرێکی پاراستن و نوێی لە هەرێمی کوردستان نمایش کرد، کە یەکەمین جارە ئەو خزمەتگوزاریانە لە کوردستان و عێراق ببینرێت.

ڕاگەیاندنی گروپی کۆمپانیاکانی باڤیان


زیاتر ...
Copyright 2014. Bavyan company. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com