تاو توێكردنی گەورەترین پرۆژەی سکوێریتی عێراق
PM:05:17    30/12/2014
بەمەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژەی پاراستن و دانانی کامێرا بۆ کارگەی نەوتی باکور لە کەرکوک، بەڕێز (فەرحان تاڵەبانی) بەڕێوەبەری گروپی کۆمپانیاکانی باڤیان لەگەڵ (١٥) موهەندیسی ئەو پرۆژەیە کۆبونەوە، نوێترین گۆڕانکاریەکان و شێوازی دانانی ئەو پرۆژەیەیان باسکرد، بریارە لە داهاتویەکی نزیکدا سەرجەم کارەکانی تەواو بکرێت و بەفەرمی ئاراستەی ئەو کارگەیە بکرێتەوە.

لە کۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەری گروپی کۆمپانیاکانی باڤیان سوپاسی دەستەی سەرپەرشتیارەکانی ئەو پرۆژەیەی کرد، کە بەشێوەیەکی باش کارەکانیان ئەنجامداوە، چونکە زۆرێک لە کۆمپانیاکان لەتوانایاندا نەبووە ئەو کارە ڕاپەڕێین، ئەوان تیایدا سەرکەوتووبون، لەداهاتوودا بەرنامەی ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی گەورەتریان دەبێت لەو بوارەدە، چونکە ستافێکی شارەزاو پسۆری بواری پاراستنی لە دەرەوەی وڵات هێناوە، بەئامانج خزمەتکردنی کوردستان و فێرکردنی، موهەندیسەکانی هەرێمی کوردستان لەبواری پاراستن و تەکنەلۆژیای سەردەمدا.

کارگەی نەوتی باکور لە کەرکوک یەکێکە لە کارگە گەورەکانی عێراق بۆ سامانی نەوت، لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی باڤیانەوە کاری پاراستن و دانانی کامێرای بۆ ئەنجامدراوە، وەک بەڕێوەبەری کۆمپانیای باڤیان ئاماژەی بۆدەکات، پرۆژەی دانانی کامێرای چاودێری بۆ یەکێک لە گەورەترین کارگەکانی نەوتی عێراق پێویستی بە ئەزمون و وردبینی زۆر هەبووە، بەڵام لە ئێستادا (٩٩%) کارەکانی تەواو کراوە.

ڕاگەیاندنی گروپی کۆمپانیاکانی باڤیان 


زیاتر ...
Copyright 2014. Bavyan company. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com