مژدەیەک بۆ سڵێمانی
AM:11:21    31/12/2014
گروپی کۆمپانیای باڤیان هەڵدەستێت بە دانانی کامێرای چاودێری بۆ زۆرێک لە شەقام و شوێنە گشتیەکانی شاری سلێمانی، ئەم پرۆژەیە یەکێکە لەو پرۆژە گرنگانەی لە زۆربەی شارەکانی وڵاتانی ئەوروپادا پەیڕەودەکرێت، کەمتر پشت بە بونی پۆلیس و کارمەندانی ئاسایش دەبەسترێت، لە داهاتویەکی نزیکدا شاری سلێمانی لەلایەن ئەو کامێرانەوە سەقامگیر و هێمنتر دەبێت، بەگوێرەی ئامارێکی ئەمنی لە پارێزگاکانی عێراقدا، شاری سلێمانی بە هێمنترین شاری ئەو وڵاتە دادەنرێت، بەرپرسانی پارێزگاکەش لەلایەن کۆمپانیاکامانەوە گەورەترین پرۆژەی پاراستنی شار ئەنجامدەدەن، سەرجەم کارەکانی لەلایەن کۆمپانیاکەمانەوە ئەنجامدەدرێت، بە سیستمێکی پرۆفیشناڵ بەپشتبەستن بە نوێترین داهێنانەکانی تەکنەلۆجیاو بە ئامێرەتایبەتەکانی تایبەت بە کۆمپانیاکەمان.

دانانی کامێرای چاودێری بۆ شەقام و شوێنە گشتیەکانی ناو سەنتەری شاری سلێمانی، بە دووەمین پرۆژەی بواری پاراستن دادەنێت لەپارێزگاکەدا، ئەمەش دوای دانانی شەقامەکانی هاتوچۆ دێت، کە گروپی کۆمپانیای باڤیان کۆمپانیای جێبەجێکاری هەردوو پرۆژەکەیە، لەداهاتوشدا سلێمانی شانبەشانی وڵاتانی دەرەوە لەرێگەی ئەو کامێرانەوە، ریکۆردی پێشکەوتوترین پارێزگا وەردەگرێت لەچاو جارانیدا.

ڕاگەیاندنی گروپی کۆمپانیاکانی باڤیان










زیاتر ...
Copyright 2014. Bavyan company. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com