بهسهرپهرشتی تیمێكی پسپۆڕی هۆڵهندنی، ئامادهكاری بۆ دیزاینكردنی شهقامهكانی شاری سلێمانی دهكرێت، کە ئەم پڕٶژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیەوە ئەنجامدەدرێت بۆ شەقامەسەرەکیەکانی دەرەوەی شاری سڵێمانی، کۆمپانیای باڤیان وەک کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە، ئەرکی جێبەجێکردنی پێ سپێردراوە.
ئەم ئامادەکاریە نوێیە، یەکەمین جارە لەهەرێمی کوردستان بەڕێگەی کامێراو بە سستمێکی تایبەت بە کۆمپانیای باڤیان، ئەو جێگەیانە دەستنیشان دەکات، کە پێویستەکات هێمای هاتوچۆی تیادا دابنرێت، هاوکات تەنیا لەرێگەی ئەو سستەمەوە ئاماژە بە شوێنێ پێویست دەدرێت لەچاو ئەو ڕێگەیەوە کە لەو ناوچەیەدایە، دواتر بەراپۆرتێک ئاماژە بەوەدەکات کە چەند هێما پێویستە دابنرێت.
ڕاگەیاندنی گروپی کۆمپانیاکانی باڤیان
