خەمڵاندن بۆ ڕێگەو بانەکان
PM:01:19    29/10/2014
بەمەبەستی خەمڵاندن بۆ بەشێک لە ڕێگەو شەقامە گشتیەکانی سنوری پاریزگای سلێمانی، ئەمرۆ دەستکرا بە خەمڵاندن بۆ شەقامی سەرەکەی (سلێمانی-خەلەکان)، لەرێگەی سیستەمێکی تایبەت بە کامێرا، سەرجەم ئەو شوێنانە دەستنیشاندەکرێت کە پێویستی بە هێما و ڕێنمایی هاتوچۆ هەیە.

شەقامی ( سلێمانی- خەلەکان)، هەریەکە لە گەڕەکەکانی ڕاپەرێنی شاری سلێمانی و کەنەکەوە و تاسڵوجەی لەخۆ گرتووە، بەدەر لەوە زیاتر لە (٣٠٠) گوند ئەو ڕێگەیە دەیان بەستێتەوە، هەریەکە لە قەزای دوکان و ناحیەی پیرەمەگرون و خدران و سورداش، سود لەو پرۆژەیە دەبینن.

ئەم پرۆژە پێک هاتووە لە دانانی هێمای هاتوچۆ بۆ شەقامەکانی دەرەوەی پارێزگای سلێمانی و ئەو قەزاو ناحیەیانەی لەدەرەوەی ئەو پارێزگایەن، دوای تەواوبونی ئەو خەڵماندنە راستەوخۆ دەست دەکەین بە دانانی هێماکان، ئەم پرۆژەیە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیەوە ئەنجامدەدرێت، گروپی کۆمپانیاکانی باڤیان ئەرکی جێبەجێکردنی پێ سپێردراوە.

ڕاگەیاندنی گروپی کۆمپانیاکانی باڤیان












زیاتر ...
Copyright 2014. Bavyan company. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com